٢٥ ئاب ٢٠٢٠ - ١٢:٤٦
١٠ هەزار تیرۆریستی داعشی لە عێراق و سووریا چالاکی دەکەن

جێگری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری دژە تیرۆریستی ڕایگەیاند: زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە تیرۆریستەکانی داعش لە عێراق و سووریا چالاکی دەکەن.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە واشنتۆن پۆست، ڤیلادمیر ورونکۆف جێگری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری دژە تیرۆریستی، بە ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوەی ڕاگەیاندووە کە ئەندامانی داعش ئازادانە لە گرووپی بچووک لە نێوان دوو وڵاتی عێراق و سووریا لە هاتوچۆدان بە شێوەیەک کە زیاتر لە ١٠ هەزار کەسیان ئێستا لە ئەو دوو وڵاتە چالاکی دەکەن.

ورونکۆف وتوویە کە ئەو گرووپە تیرۆریستییە خۆیی بۆ بووژانەوە گرووپ بەندی کردووە و چالاکییەکانیشیان نەک لە شوێنە کێشەلەسەرەکان لە عێراق و سووریا بەڵکوو لە هەندێک ناوچەی تریش زیادی کردووە.